پایتەخت

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کورتە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی خۆی بۆ کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەى شەممە کەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ:31  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

07 تشرینی دووەم 2025 13:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025