پایتەخت

وەزارەتی دارایی لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دەنگۆی کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دەنگۆی کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوەدەکات، باوەڕ بەم هەواڵانە مەکەن.

 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشکرای دەکات، لە بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتی وابڵاوكراوەتەوە كە حكومەت دەرگەی دامەزراندنی نوێی راگەیاندبێت، ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، هیچ لایەنێكی دیكەی حكومەت دەسەڵاتی كردنەوەی دەرگەی دامەزراندنی نییە لە دەرەوەی یاسای یاسای بودجەی گشتیدا.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، ئەوەی هەیە تەنیا ئەو 150 هەزار كەسەیە كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و ئەمەش كۆتایی هاتووە.

 

وەزارەتی دارایی داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و هاووڵاتییان دەکات، بەم دەنگۆیانە باوەڕ نەكەن و زانیارییەكان تەنیا لە لایەنی فەرمی پەیوەندار وەربگرن، هەروەها دوور بكەونەوە لە هەر هەواڵێكی ناڕاست كە ئامانج لێی چەواشەكردنی رای گشتییە.

07 تشرینی دووەم 2025 12:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026