پایتەخت

خواردنی ژەمی بەیانیان تەمەن درێژتر دەکات

خواردنی ژەمی بەیانیان تەمەن درێژتر دەکات
کورتە

زوو خواردنی ژەمی بەیانیان دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ تەمەن درێژی

توێژەرانی بواری تەندروستی دەریانخستووە، زوو خواردنی ژەمی بەیانیان دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ تەمەن درێژی.

 

بە گوێرەی چيند توێژینەوەیەک لەگەڵ بەساڵاچووندا کاتی ژەمەکان کاریگەرییان بەسەر تەندروستیی مرۆڤ زیاتر دەبێت، بە تایبەتیش ژەمی بەیانیان دەتوانێت کاریگەری هەبێت بەسەر تەندروستیی مرۆڤ لە مەودای درێژدا.

 

د. حەسەن دەشتی، زانای خۆراک و کاتژمێری بایۆلۆجی لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچووتس و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، ڕایگەیاند، هاندانی بەساڵاچووان بۆ دانانی خشتەیەکی ڕێک و جێگریی ژەمی خۆراک، دەتوانێت ببێتە بەشێک لە ستراتیژی درێژکردنەوەی تەمەن و پیربوونێکی تەندروست.

 

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گۆڕانکاری لە کاتی ژەمەکاندا، بەتایبەتی کاتی نانی بەیانیان، دەتوانێت وەک نیشانەیەکی ئاسان بۆ چاودێریکردنی باری گشتیی تەندروستی بەساڵاچووان ڕۆڵی هەبێت.

07 تشرینی دووەم 2025 10:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025