پایتەخت

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت
کورتە

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

ماوەی 33 ڕۆژە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەستی کۆمسیۆن کرا، بەم هۆیەوە دەستیان بە گواستنەوەی سەرجەم کەلوپەلەکانی کۆمسیۆن بۆ بنکەکانی دەنگدان کردووە.

 

بەگووتەی ئامانج عەزیز، کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 8ـی 11ـی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت، بە هەموو شێوەیەک دوای ئەم کاتە بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە. 

 

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، لیژنەیەک پێک‌ هێندراوە بۆ چاودێریی کردنی کاندید و لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردن لەوەی لە ڕۆژی دەنگدان پۆستەر و فلێکسەکانیان لە دووری 100 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان دوور بخەنەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئامانج عەزیز ئاماژەی بەوەدا، لە دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش ماوەی 3 دیاریکراوە بۆ کانید و لایەنە سیاسییەکان سەرجەم فلێکس و پۆستەرەکانیان لێبکەنەوە.

 

بڕیارە لە ڕۆژی 9ـی 11 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

06 تشرینی دووەم 2025 22:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025