له هه‌ولێر ده‌ستكرا به دروستكردنی 3 ده‌ریاچه
لە چوارچێوەی پڕۆژه‌ی ڕێڕەوی ژیان 3 دەریاچە لە هەولێر دروست دەکرێن
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستكردا به كاركردن له پڕۆژه‌كه و قۆناغی یه‌كه‌می كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان ڕایگه‌یاند، له سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه ستافی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان ده‌ستیان به یه‌كه‌مین قۆناغی كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا كرد و له سه‌ره‌تادا ته‌واوی شوێنه‌كه له زبڵ و خاشاك پاك ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له 100 ئامێر كار له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، تیمی ئەندازیاران و جێبەجێكاری پڕۆژەكە ڕاسپێردراون لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەو پڕۆژە نایابە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەداوه، ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە زۆر گرنگەكانی شاری هەولێر و ئەو زۆنەی شاری هەولێر دەبووژێنێتەوە، بۆیە پێویستە كارەكانی بە باشی بەڕێوە بچن و ئامادەیی هەر جۆرە پاڵپشتی و هاوكاریەكیشی دەربڕی لەپێناو بە باشی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان ده‌ست ده‌كرێت به قۆناغی دووه‌می و ڕێڕه‌وی كه‌ناڵه‌كه دیاری ده‌كرێت و به كۆنكرێتیش ڕووپۆشی ده‌كه‌ن و دواتریش به درێژایی پڕۆژه‌كه دیوار دروست ده‌كرێت و پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كجار سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاری ده‌بێت و 3 ده‌ریاچه له 3 شوێنی جیاوازی پڕۆژه‌كه دروست ده‌كرێت و ده‌یان ڕێستۆرانت و كافێ و شوێنی وه‌رزش و حه‌وانه‌وه‌ی تیادا ده‌بێت و هاوكات هاوشێوه‌ی پاركێكی گه‌وره ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆرنیشی هه‌ولێر كه له ئێستادا پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیانی لێ دروست ده‌كرێت هاوولاتییانی به بۆنی ناخۆش و ناشرینی دیزاینی شوێنه‌كه‌ی بێزار كردبوو، به‌ڵام دوای ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه ناوچه‌كه ده‌بووژێته‌وه و ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری ته‌واو جیاواز و پێشكه‌وتوو و مۆدێرن.