لەسەر ڕشتنی نەوتی ڕەش و تێزاب 12 کەس دەستگیرکران
بە تۆمەتی پیسکردنی ژینگە لە سلێمانی ژمارەیەک کەس دەستگیرکران و ژمارەیەک پاڵاوگەش داخران
ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی لە سلێمانی داخران و خاوەنەکانیشیان دەستیگریکران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز 6 پاڵاوگە لە سلێمانی داخران، کە بە شێوەی نایاسایی کاریان دەکرد و تێزابیان بەکار دەهێنا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامی سلێمانیدا هاتووە، به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگانە ده‌كه‌ن، کە به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن، هاوکات به تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
لای خۆشیه‌وه گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، بڕیارمانداوه به داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندی كاركردنیان نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و پاڵاوگایانه‌ی به‌تێزابی ڕه‌ش كارده‌كه‌ن و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان پیس كردووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر لە هەندێک ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی لە گوندەکانی میرەدێ و چنارە، ماددەیەکی بۆن ناخۆش ڕژابووە سەر زەوی، ئەمەش ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن هاووڵاتییان و ژینگە دۆستانی لێ کەوتەوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لێی پێکهێندرا.