پایتەخت

موقتەدا سەدر: خۆپیشاندانەکان تا ڕۆژی دەنگدان ڕادەگرین

موقتەدا سەدر: خۆپیشاندانەکان تا ڕۆژی دەنگدان ڕادەگرین
کورتە

بە چەند هۆکارێک موقتەدا سەدر داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات خۆپیشاندانەکان ڕابگرن

موقتەدا سەدر فەرمانی بە لایەنگرانی کردووە، خۆپیشاندانەکانیان دژ بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوەکو کاتێکی دیاریکراو ڕابگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا داوای لە لایەنگران و شوێنکەوتووانی کرد، خۆپیشاندان دژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا ڕۆژی دەنگدان کە دەکاتە ڕێکەوتی 11ـی 11 ڕابگرن.

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا لەلایەن نووسینگەی میدیایی خۆیەوە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەمەودوا - مەبەستم ئەوەیە تا ڕۆژی هەڵبژاردن - تکایە، پێویست بە هیچ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێک ناکات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە و تاوەکو ئێستاش سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی، ئەو هەر ساڵی ڕابردووەوە هەڕەشەی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەکرد و لایەنگرانی بە خۆپیشاندانی دژی پڕۆسەکە هان دەدا.

06 تشرینی دووەم 2025 12:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025