وشكه‌ساڵییه و نوێژه بارانه ده‌كرێت
بەهۆی وشکەساڵییەوە هاوشێوەی ساڵی پار داوا دەکرێت نوێژە بارانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت
دوای نزیكه‌ی 2 مانگ له هاتنی وه‌رزی پاییز و نه‌بارینی باران داوا ده‌كرێت سبه‌ی نوێژه بارانه له زۆرینه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگه‌یاند، تا دوای 15ی ئه‌م مانگه هیچ جۆره شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه و بۆیه داوا ده‌كه‌م سبه‌ی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێژه بارانه ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كه‌ین ڕۆژی شه‌ممه نوێژه بارانه له شاره‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، چونكه تائێستا باران نه‌باریوه و خه‌ریكه به‌ره‌و وشكه‌ساڵی ده‌ڕۆین.
جێی باسه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی دوێنێ ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه باران بارین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو كه‌میكردووه و وشكه‌ساڵی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه.