سبەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، کە لەدوای 1ـی 1ـی 2025، خانەنشین بوونە و تا ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و بانکەکانی ڕاسپارد سبەی سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بکەن و مووچەیەکیان بۆ خەرج بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونیکردەوە، بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردران بە زووترین کات دۆسیەی سەرجەم ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرو پلەدارانە تەواو بکەن کە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرچووە.