پایتەخت

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی بارکۆدەوە ڕادەگەیەندرێن

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی بارکۆدەوە ڕادەگەیەندرێن
کورتە

لەم هەڵبژاردنە ڕێکاری لۆجستی بۆ کار ئاسانیکردنی دەنگدەران و لایەنە بەشدارەکان ئامادەکراوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە ڕێکاری لۆجستی بۆ کار ئاسانیکردنی دەنگدەران و لایەنە بەشدارەکان ئامادەکراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا بەشێوەی نووسراوی فەرمی شێوازی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنەوە نەگەیشتووە بەدەستیان، بەڵام کۆمسیۆن کار لەسەر ئەوە دەکات لە ڕۆژی دەنگدان لیستی ئەنجامەکان بارکۆدێکی لەسەر بێت و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنێت.

 

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونیکردەوە، بەپێی ڕێکارەکانی ڕۆژی دەنگدان لە دوای تەواوبوونی کاتی دەنگدان ئەنجامەکان لە ڕێگەی ئەو بارکۆدەوە هەڵدەواسرێت و وێنە دەدرێت بە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندنەکان و ئۆفیسی کۆمسیۆن لە بەغدا. 

 

بەگووتەی ئامانج عەزیز، ئەم جارە ئامێرێک زیادکراوە کە بە ئامێری بەراوردکارییە بۆ ئەو کەسانەیە کە پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە و هەر کەسێکیش جوانکاری کردبێت کێشەی بۆ دروست نابێت.

05 تشرینی دووەم 2025 22:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026