پایتەخت

هیوا هەیە لەدوای دەستوەردانی دادگەی تێهەڵچوون لاهور شێخ جەنگی ئازاد بکرێت

هیوا هەیە لەدوای دەستوەردانی دادگەی تێهەڵچوون لاهور شێخ جەنگی ئازاد بکرێت
کورتە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی هیوای هەیە سەرۆکی بەرەی گەل ئازاد بکرێت

سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەکانی هەرێمی کوردستان داوای ناردنی پەراوی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی دەکات، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی هیوای هەیە سەرۆکی بەرەی گەل ئازاد بکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی دادگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی کردووە، کە تیاییدا داوای گشت پەراوی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە (لاهور جەنگی بورهان، پۆڵاد جەنگی بورهان و هاوەڵانی) دەکات بۆیان بنێرن بۆ کاری پێویست.

 

بورهان رەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دەستوەردانەکەی سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای ئەوان بووە، بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە لە لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بەهەڵەکراوە پەیڕەوی ژمارەیەک یاسای عێراق لە کەیسەکەی سەرۆکی بەرەی گەل نەکراوە.

 

بەگووتەی بورهان رەشید گوڵە، دادگەی تێهەڵچوونەکانی سلێمانی داوای فایلی لێکۆڵینەوەکەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و وهاوڕێکانی دەکات بۆ ئەوەی سەیری بکات ئەم لێکۆڵینەوە پێشێلی یاسای تێدا کراوە یاخود ڕاست دروستە.

 

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوەدەکاتەوە، هەموو ئومێدێک هەیە بۆ ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی چونکە کێشەکە هیچ پێوەرێکی یاسایی نییە.

 

لە ڕۆژی 22ـی ئابی 2025، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک کەسی دیکە لە هێزەکانی دووپشک، لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەستگیرکران.

05 تشرینی دووەم 2025 17:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025