پایتەخت

نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە

 نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە
کورتە

ژمارەیەکی خەیاڵی لە هاووڵاتییانی کوردستان سوودمەندبوون لە کارەبای 24 کاتژمێریی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ژمارەی هاووڵاتییانی بەشداربوو لە پڕۆژەی کارەبای ڕووناکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە سەرانسەری کوردستان، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا، کارەبای نیشتمانییان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچڕان پێدەگات.

جێگای ئاماژەیە کە پرۆژەی ڕووناکی بە سەرپەرشتی و لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 ڕاگەیەندرا و دەست بە کارەکانی کرا و لە ئێستادا زیاتر لە 4 ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لێی سوودمەندن.

هەروەها ئامانج لە پڕۆژەکە ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم ماڵ و شوێنەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێریی بەردەوام.

05 تشرینی دووەم 2025 16:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025