پایتەخت

کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک

کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک
کورتە

زوهران مەمدانی، کاندیێکی موسڵمانی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و وەک سەرۆک شارەوانی نیویۆرک هەڵبژێردرا

گەنجێکی کاندیدی دیموکراتەکان، بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی موسڵمان لە مێژووی نیویۆرکدا.

دوێنێ سێ شەممە، زۆهران مامدانی 34 ساڵان توانی کاندیدی سەربەخۆ ئەندرو کومۆ و رکابەرە کۆماریخوازەکە، کێرتس سلیوای ببەزێنێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، بەمەش بووە یەکەم موسڵمان لە مێژووی شارەکە ئەم پۆستە وەربگرێت و دەبێتە گەنجترین سەرۆکی شارەوانی دوای زیاتر لە سەدەیەک لەو وڵاتە.

زۆهران سۆسیالیستێکی دیموکراتە، تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر کەسایەتییەکی نەناسراو بوو، بەڵام بە هەڵمەتێکی راگەیاندن لەسەر پەیامی یەکسانی و دادپەروەریی ئابووریی، هاوکات تیشک ختسنەسەر باج سەپاندن بەسەر ملیۆنێرەکاندا بۆ دابینکردنی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە فراوانکراوەکان، کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لەسەر دەنگدەرانی سەرتاسەری شارەکە.

زۆهران مامدانی پێشتر لەلایەن کۆمارییەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە و چاودێری کراوە، تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەک هەڕەشە و بەرجەستەکردنی پارتێکی دیموکراتی توندڕەو وێنەی کرد، ترەمپ چەند جارێک هەڕەشەی ئەەی کردووە ئەگەر زۆهران مامدانی هەڵبژێردرێت، ئەوا  هاوکارییە داراییە فیدراڵییەکان بۆ شارەکە کەمدەکاتەوە یان بە تەواوی دەیبڕێت.

 زۆهران مامدانی لە وتاری سەرکەوتنیدا رایگەیاند: "لە ساتێکی تاریکی سیاسیدا، نیویۆرک دەبێتە رووناکی" کە وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ ترەمپ لێکدرایەوە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان لە ویلایەتی ڤیرجینیا و نیوجێرسی پارێزگاری لە پۆستی حاکمییەتی ویلایەتەکان بکەن، بەمەش تا دێت پێگەی پارتەکە بەهێز دەبێت بەر لە هەڵبژاردنی نیشتمانیی ساڵی داهاتوو.

05 تشرینی دووەم 2025 09:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025