پایتەخت

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت
کورتە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند سبەینێ پێشمەرگە هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانانی بۆ مانگی 10ـی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەست دەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

وا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 06ـی تشرینی دووەمی 2025، دەست بە دابەش کردنی هاوکارییەکە بکرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لەم مانگەدا زیاتر لە (97%) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

05 تشرینی دووەم 2025 09:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025