پایتەخت

تەقینەوەی فڕۆکەیەک نزیکەی 20 قوربانی لێ کەوتەوە

تەقینەوەی فڕۆکەیەک نزیکەی 20 قوربانی لێ کەوتەوە
کورتە

بە هۆکارێکی نادیار فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە ویلایەتێکی ئەمریکا کەوتەخوارەوە و تەقییەوە

فڕۆکەیەک لە کاتی بەرزبوونەوەی لە ئەمریکا کەوتە خوارەوە و تێکشکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی ئەسۆسیەت پرێس بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیای (یو پی ئێس) لە جۆری ماکدۆنێڵ دۆگلاس MD-11، لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا، کە بەرەو هۆنۆلولو لە هاوایی بەڕێ دەکەوت، لە کاتی بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی لویسڤیل گڕی گرت و دواتر تەقییەوە.


بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11ـی دیکە بە سەختی بریندار بوون، 4 لەوانەشی گیانیان لەدەستدا لە نێو فڕۆکەکە نەبوون، پێشبینیش دەکرێت ڕێژەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە.

هاوکات بەهۆی ڕووداوەکەوە زیان بە چەندان باڵەخانەی بازرگانی لە نزیک فڕۆکەخانەکە گەیشتووە، پۆلیسی لویسڤیل داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک نەکەونەوە و هۆشداریی مانەوە لە ماڵەوە بۆ دانیشتووانی ناوچەیەکەی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە دەرکراوە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاشکرا نەبووە و بۆ ئەم مەبەستە هەردوو ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی (FAA) و دەستەی نیشتمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە (NTSB) لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی دەکەن.

05 تشرینی دووەم 2025 08:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026