دیک چێنی ئەندازیاری جەنگی عێراق مرد
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
دیک چێنی، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئهمڕۆ سێشهممه دیک چێنی ڕاوێژکاری جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دوای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، چێنی بە یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی مێژووی مۆدێرنی ئەمریکا دادەنرێت و پۆستی باڵای هەبووە، لەوانە وەزیری بەرگری لە ئیدارەی جۆرج ئێچ.دبلیو. بوش، کە تێیدا سەرپەرشتی یەکەم جەنگی کەنداوی کرد.
دوای ئەو ڕووداوانە، چێنی پاشان لە ساڵی 2001 تا 2009 لە سەردەمی جۆرج بوش وەک جێگری سەرۆک کۆمار کاری کردووە، لەوێش یەکێک بووە لە ئەندازیارەکانی جەنگی ئەمریکا دژی تیرۆر دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلول، کە لەشکرکێشییەکانی ئەفغانستان و دواتر عێراقی لەخۆگرتبوو. ناوەکەی پەیوەست بوو بە سیاسەتی توندی ئەمنی و فراوانکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوەی مشتومڕاوی لە شەڕ دژی تیرۆردا.
چینی جێپەنجەیەکی بەرچاوی لە سیاسەتی ئەمریکادا بەجێهێشت و وەک کەسایەتییەکی مشتومڕاوی مایەوە، مشتومڕەکە لە نێوان ئەو کەسانەدایە کە بە دەوڵەتمەدارێکی ئیرادەدار دەیانزانی، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە هێمای سیاسەتە توندڕەوەکان دەیانبینی کە ئەمریکای بەرەو شەڕە درێژخایەنەکان برد.