304 چاودێری نێودەوڵەتی و 1500 ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردن دەکەن
زیاتر لە 1800 چاودێری نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردن دەکەن
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 304 چاودێری نێودەوڵەتی و 1500 ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردن دەکەن
بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاترین ئامادەکارییەکانیش لە هەرێمی کوردستان کراوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبارەی دۆخی هەڵبژاردنەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا 304 چاودێری نێودەوڵەتی بوونیان هەبێت و هەروەها نزیکەی هەزار و 500 ڕۆژنامەنوس، لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا هەڵبژاردنەکە ڕووماڵ بکەن.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 304 کەسەی وەکو چاودێر دیاری کراون، نوێنەرایەتی حەوت باڵیۆزخانە و سێ ڕێکخراو و پەیمانگا نێودەوڵەتیەكان دەکەن، هەروەها بڕیارە کۆمکاری عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەکو چاودێر لە پڕۆسەکەدا ئامادە بن و بەشداری بکەن.
جێگای ئاماژەیە کە لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندووە، لە هەرێم ئامادەکارییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و بە دیاریکراوی لە ئێستادا بە ڕیژەی 98٪، هاوکات ئامێری نوێ بۆ خوێندنەوەی ڕوخساریش دابین کراوە، تاوەکو هیچ فێڵێک ئەنجام نەدرێت.