پایتەخت

دوای نزیکەی نیو سەدە وازیان لە یەکێتی هێنا

دوای نزیکەی نیو سەدە وازیان لە یەکێتی هێنا
کورتە

 حەسەن عەلی حەسەن باڵەكی، كارگێری كۆمێتە و برازای شەهید فارس حەسەن عەلی باڵەكی لەگەڵ کوڕەکەی وازیان لە یەکێتی هێنا

کادیرێکی یەکێتی و دوو کوڕی دوای نزیکەی 50 ساڵ لە ئەندامێتیی یەکێتی، بە فەرمی لەو حیزبە هاتنە دەرەوە و ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە.

كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەناوی حەسەن عەلی حەسەن باڵەكی، خەڵکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای نزیكەی 50 ساڵ ئەندامبوون لە نێو ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو حیزبە ڕاگەیاند.

 حەسەن عەلی حەسەن باڵەكی، كارگێری كۆمێتە و برازای شەهید فارس حەسەن عەلی باڵەكی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، من و كوڕەكەم سەعد حەسەن عەزیز كە ئەویش لێپسراوی كەرتی ڕێكخستنی مەجیداوەیە، كورێكی دیكەشم ئەندامی كەرتە، وازهێنانی خۆمان لە نێو ڕێزەكانی یەكێتی ڕادەگەینین كە نزیكەی نیو سەدەیە لە ناو ئەو حیزبە خەبات دەكەین و خاوەن شەهیدین.

حەسەن عەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، مامم فەرماندە فارس حەسەن عەلی، یەكەم شەهیدە کە لە ساڵی 1978 لە پیناو ئەم حیزبە گیانی بەختكرد و تا ئێستاش گڵكۆی دیار نییە، هەر نەهامەتییەك بەسەر یەكێتیدا هاتبێت ئێمە لێی بێ بەش نەبووینە، بە خوێن بەرگریمان لە یەكێتی كردووە، هەروەها لەسەر یەكێتی ئاوارە و دەربەدەر بووینە، ئەوانەی ئێستا لەسەر ئێمە كراونەتە كەڵەگا لە ڕۆژە سەختەكان لە كوێ بوون و لەبەرچی خانەوادەكەمان لە هەموو ڕوویەكەوە بە تەواوەتی پەراوێز خراوین، هەتا ڕێگری لەوە دەكەن كە ئەو سەركردە و بەرپرسانەی دێنە سۆران سەردانی خانەوادەكەمان نەكەن و ڕێگرن لەوەی چاویشمان پێیان بكەوێت.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئەوەی نووسراوە دڵۆپێكە لە دەریایەك، داوای لێبوردنیش لە هەموو هاوڕێ و هەڤاڵانە دەكەم كە هاوكار و پالپشتم بوونە، لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە و چەندین هۆكاری دیكە لە ئەمڕۆوە 4-11-2025، هیچ پەیوەندییەكمان بە یەكێتی نەماوە و ئازادیشین لە داهاتوو هەر بڕیارێك بدەین.

04 تشرینی دووەم 2025 16:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025