پایتەخت

هەر کاتێک ئەمریکا وازی لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل هێنا ئێمەش بیرێک لە هاوکاریکردن دەکەینەوە

هەر کاتێک ئەمریکا وازی لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل هێنا ئێمەش بیرێک لە هاوکاریکردن دەکەینەوە
کورتە

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هاوکاریکردنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا مەرجێکی هەیە

 

عەلی خامنەیی باس لەوە دەکات، هەر کاتێک ئەمریکا وازی لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل هێنا ئێمەش بیرێک لە هاوکاریکردن دەکەینەوە. 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئێمە تەنیا لە یەک کاتدا بیر لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا دەکەینەوە، ئەویش ئەو کاتەیە کە سیاسەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت و واز لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بهێنێت. 

 

خامنەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا فیکری و زەینییە نەوەک تەکنیکی، ئێمە کێشەی تەکنیکیمان لەگەڵ ئەمریکا نییە و سەرەکیترین کێشەمان هەڵدەگەڕێتەوە بۆ لایەنی بیروباوەڕمان، کە لە کۆنەوە ئەم کێشەیەمان لەگەڵیان هەبووە. 

 

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لەوەش کردووە، ئەمریکا تەنیا ملکەچبوونی لایەنی بەرانبەری دەوێت و جگە لەوە هیچی دیکەی ناوێت، هەرچەندە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاش ئەم ویستەیان نیشانداوە، بەڵام سەرۆکی ئەمجارەی ئەمریکا بە ئاشکرا نیازی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە خستووەتەڕوو.

03 تشرینی دووەم 2025 19:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025