ناسنامەی تەرمە سووتاوەکەی لالەزار ئاشکرا بوو
لێككهوتهكانی ڕووداوهكهی لالهزار هێشتا بهردهوامه
دوای چەندین مانگ لە رووداوی هێرشەکەی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار و کوژرانی چەندین کەس، ئەمڕۆ ناسنامەی تەرمە سووتاوەکە ئاشکرا بوو.
پزیشکی داددی سلێمانی دوای وەرگرتنی چەندین تێستی DNAـەی ئەو خێزانانەی کوڕەکانیان لەو رووداوە ونبووە، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە ناسنامەی ئەو چەکدارەیان ئاشکرا کردووە و ناوی (رێکار عەبدورەزاق)ـە.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، ئەو چەکدارەی تەرمەکەی سووتاوە خەڵکی گوندی پیرۆمەرە لە ناحیەی سمیلانی سنووری باڵەکایەتی.
پایتەخت زانیویەتی، خێزانەکەی لە رێگان بەرەو سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان و وابڕیارە، لە گوندەکەی خۆی بەخاکبسپێردرێت.