پایتەخت

تاکە ڕزگاربووی تێکشکانی ئەو فڕؤکەیەکەی 241 کەسی تێدا گیانیان لەدەستدا تووش خەمۆکی بووە

تاکە ڕزگاربووی تێکشکانی ئەو فڕؤکەیەکەی 241 کەسی تێدا گیانیان لەدەستدا تووش خەمۆکی بووە
کورتە

لە ڕووداوی تێکشکانی ئەو فڕۆکەیەکی تێیدا 241 کەس گیانیان لەدەستدا، تا ڕزگار بووی ڕووداوەکە تووشی نەخۆشی دەروونی بووەتەوە.

پیاوێکی هیندی دوای ڕزگاربوونی لە ڕووداوێکی تێکشانی فڕۆکە، تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و قسە لەگەڵ کەس ناکات.

 

ڤیشوارکومار ڕامێش، تاکە هاووڵاتی هیندی ڕزگاربووی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان بەناوی دریملاینەر، بە 242 سەرنشینەوە، کە لەنزیک شاری ئەحمەدئاباد لە رۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویدا، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند: "هەرچەندە وا هەست دەکات دڵخۆشترین کەسی سەر زەوییم، چونکە ئەوەی ڕوویدا موعجیزە بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ئێستادا تووشی ئازاری جەستەیی و دەروونیش دەبمەوە."

 

لە درێژەی قسەکانیدا ڤیشوارکومار ڕامێش گووتی: "بەهۆی ڕووداوەکەوە براکەم لەدەستدا، کە پاڵپشتی سەرەکی ژیانم بوو، لە ئێستادا من تەنیام، بە تەنیا لە ژوورەکەم دادەنیشم و قسە نەک لەگەڵ کەس ناکەم، بەڵکو لەگەڵ کوڕەکەم و هاوژینەکەشم نادوێم."

 

هیڵی فڕۆکەخانەی هیندستان وەک قەرەبوو بڕی 21 هەزار یۆرۆی پێشکەشی ڤیشوارکومار ڕامێش کرد، ئەویش قبووڵی کرد، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بەشی چارەسەرکردنی ئەو زیانانە ناکات کە تووشی بووەتەوە، چونکە لە ئێستادا بەهۆی ئازاری قاچ و شانەکانی، نە دەتوانێت شۆفێری بکات، نە دەتوانێت کار بکات، هاوکات لە ڕووی دەروونیشەوە تووشی نەخۆشی فشاری پاش زەبر یان پی تی ئێس دی (PTSD) بووەتەوە، کە لە ئەنجامی توشبوونی کەسێک بە ڕووداوێکی زەبراوی یان ترسناک دروست دەبێت.

 

ئەم نەخۆشییە دەتوانێت کاریگەری قووڵ لەسەر ژیانی کەسەکە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، تەندروستی دەروونی و جەستەیی هەبێت.

ئەمە لە،کاتێکدایە، لە مانگی 6ـی ڕابردووی ئەمساڵ، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان بەناوی دریملاینەر، بە 242 سەرنشینەوە، لەنزیک شاری ئەحمەدئاباد لە رۆژئاوای وڵاتەکە و کاتێک بەرەو شاری لەندەن بەڕێدەکەوت، کەوتەخوارەوە و  تێکشکا و لە ئەنخامدا 141 کەس گیانیان لەدەستدا.


لە قوربانییەکان، 168 هاووڵاتیی هیندستان، 53 بەریتانی، 7 پۆرتوگالی و کەسێکی کەنەدی تێدا بووە، هاوکات 12ـەیان ستافی فڕۆکەوانی بوون و 217 کەسی جوامێر و 11 منداڵ بوونیان هەبوو.

03 تشرینی دووەم 2025 13:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025