هه‌زاران جووتیار ده‌رمان بۆ گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هاوكاری پێشكه‌شی 8 هه‌زار جووتیار بکات
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی دروێنه‌كردن و وه‌رزی زستان دووباره جووتیاران ده‌ستییان به كاركردن له كێڵگه‌كانیان كرده‌وه و بڕیاریشه هه‌زاران ده‌رمان به هه‌زاران جووتیار بدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگه‌یاند، به‌نیازین هاوكاری پێشكه‌شی 8 هه‌زار جووتیار بكه‌ین و زیاتر له 8 هه‌زار لیتر ده‌رمانی قڕكه‌ری تایبه‌ت به بژاری په‌لك له‌نێو كێڵگه‌كانی گه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش بكه‌ین.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ده‌رمانی قڕكه‌ر جووتیارانی سنووری هه‌ولێر و كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه و ناوی ده‌رمانه‌كه كۆمب فلوده و كاری بژاری په‌لكه له‌نێو كێڵگه‌كانی گه‌نم.
جێی باسه، ئه‌مه دووه‌مین جاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رمانی قڕكه‌ر به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش ده‌كات.