پایتەخت

بەهیچ شێوەیەک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەندرێت

بەهیچ شێوەیەک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەندرێت
کورتە

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگا و شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە نەبەرد حسێن، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هیچ نووسراوێکی فەرمیان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی شار و شارۆچکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و کۆمسیۆن هیچ بڕیارێکی نەداوە.

 

بەگووتەی نەبەرد حسێن، ئەوان وەک لێژنەی ئەمنی بڕیاریانداوە هاتووچۆ لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان تەنانەت دەروازە سنووری و فرۆکەخانەکان لە ڕۆژانی هەڵبژاردن ئاسایی بێت.

 

ئەو بەڕێوەبەر ڕاشیگەیاند، هۆکاری بڕیارەکە بۆ ئەوەیە کە زۆر کەس هەیە لە ناوچەیەک نیشتەجێیە و بنکەی دەنگدانەکەی لە ناوچەیەکی دیکەیە، هەر بۆیە ناکرێت قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت.

02 تشرینی دووەم 2025 19:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025