پایتەخت

گەنجێکی سلێمانی 10 هەزار دۆلاری ونبووی گەڕاندەوە

گەنجێکی سلێمانی 10 هەزار دۆلاری ونبووی گەڕاندەوە
کورتە

دوای ونبوونی 10 هەزار دۆلاری هاووڵاتییەکی عەرەب، گەنجێكی سلێمانی بۆی گەڕاندەوە

هاوڵاتییەکی خەڵکی شارەزوور لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەفتەرێک دۆلاری دۆزییەوە و رادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەبی بەغدا بەناوی (علاء فواز فەهد) کە بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کردبوو، بڕی 10 هەزار دۆلاری لێ وون دەبێت و زۆر بەدوایدا دەگەڕێت بەڵام گەڕانەکەی بێسوود دەبێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانی دا هاتووە، دواتر هاووڵاتییەکی سلێمانی کە لەبنەڕەتدا خەڵکی شارەزوورە بەناوی (ئاکار عەلی حەمە ئەمین) پارەکە دەدۆزێتەوە و دواتر لەڕێگەی مقەدەم (بەهمەن عەبدوڵلا مەجید) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی باج و دەرامەتی ناو بارەگا بڕە پارەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

02 تشرینی دووەم 2025 14:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025