سبەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات
بڕیارە سبەی دابەشکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە
ماوەی 3 ڕۆژە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەڵەبجە ڕاگیراوە و بڕیارە سبەی دابەشکردنەکە دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە (گەرەکی شافعی، مزگەوتی مصعب، مزگەوتی عومەری کوری خطاب، قوتابخانەی هەڵەبجەی بنەرەتی، مارکێتی 16-3، مزگەوتی ئیمام علی، چوارریانی نزیک مزگەوتی شیفا، نەخۆشخانەی شەهید فاتح، مزگەوتی قوبا، فەرمانبەران، ڤێتەرنەری، مزگەوتی گەیلانی خوار بەنزینخانە کۆنەکە، پشت کتێبخانەی گشتی و مزگەوتی هاوکاری) دەستپێدەکاتەوە.
پێشووتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ڕایگەیاندبوو، کە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزە دابەشکردنی پڕۆسەی نەوت تا دوای فێستیڤاڵەکە ڕادەگیرێت.