ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی فرۆشتنی کارتی دەنگدانەوەی فەتوایەکی دەرکرد
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان حەرامە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی فرۆشتنی کارتی دەنگدان و پارەی بەدەستهاتوو لەو ڕێگەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان جێگای باس و خواستی زۆربەی هاووڵاتییان بوو، هەندێک کەس بە دروست و ڕەوایان دەزانی و زۆر کەسیش بەپێچەوانەوە، لە کۆتاییدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕاگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاو کردەوە.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارى ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و هاونیشتمانییان لەبارەى حوكمی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له عێراق و كوردستان، کۆبووەتەوە و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامه‌كان،فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ئه‌و پاره‌یه‌شى له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت، بە حەرام دانراوە و داوا لە موسڵمانان دەکات لەم کارە دووربکەونەوە.
ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوووە، مه‌به‌ست له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئەنجوومەنەکە باسی لەوەشکردووە، ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاونیشتمانییان و بەهەدەردانى ئه‌و ئه‌مانه‌ته و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان، گزى و ناپاکییە له‌گەڵ و وڵات و سامانی گشتی، خراپ به كارهێنانی هاوكاریكردنه بۆ ساختەکارى و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته وخراپ بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.