له هه‌ولێر دووباره ئاوی قوڕس به‌كارده‌هێندرێته‌وه
پڕۆژەی ڕیسایكلینی ئاوی قورسی هەولێر كە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییە ژینگەییەكان و بەم نزیكانە تەواو دەبێت و لەو ڕێگەیەوە ئاوی قورسی شارەكە جارێكی دیكە بەكاردەهێندرێتەوە
له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی قوڕس نزیكه له‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بێت و چاوه‌روان ده‌كرێت سوودی بۆ پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزاییش هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له داهاتووییه‌كی نزیك قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ڕیسایكلی ئاوی قورسی هه‌ولێر ته‌واو بێت و دواتر ده‌توانین ئاوی ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر بپاڵێوین و بۆ ده‌یان بابه‌تی دیكه‌ی كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزار سوودی لێ ببینین.
ناوبراو سه‌باره‌ت له ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ئاشكرای كرد، له ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی قوڕسی هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و دواتر ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پڕۆژه‌ی ریسایكلینی ئاوی قوڕسی هه‌ولێر كۆتایی به ئاوەڕۆی 120مەتری ده‌هێنێت و ده‌تواندرێت سوودی لێ ببیندرێت بۆ ئاودێری شوێنه كشتوكاڵییه‌كان و ته‌نانه‌ت پشتێنه‌ی سه‌وزاییش.