پایتەخت

ڕوونکردەوەی بەپەلەی دژەتیرۆر لەسەر هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام

ڕوونکردەوەی بەپەلەی دژەتیرۆر لەسەر هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام
کورتە

دژەتیرۆری کوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە گوایە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر قەزای پیرمام

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر قەزای پیرمام دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کە هیچ هێرشێکی درۆنی نەکراوەتە سەر پیرمام و دەنگی ئەو تەقانەی بیستراون مەشق و ڕا‌هێنانی سەربازی بووە.


ئەمڕۆ هەینی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، کە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.

31 تشرینی یەکەم 2025 15:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025