سێ گه‌شتیاری عێراق له سووریا ڕفێندران
 
                
            
        ڕفاندنی کەسانی بیانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریا ەردەوامە و ئەمجارە سێ گه‌شتیاری عێراق ڕفێندران
دوای ئه‌وه‌ی سێ گه‌شتیاری عێراقی ده‌گه‌نه یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی سووریا ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌رفێندرێن.
ئه‌مرۆ هه‌ینی میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا سێ گه‌شتیاری عێراقی دانیشتووی پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه به‌ره‌و شوێنێكی نه‌زاندراو ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گرووپه چه‌كداره له‌ژێر هه‌ره‌شه و به زه‌بری چه‌ك گه‌شتیاره عێراقییه‌كانیان دوای گه‌یشتنیان به ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال ڕفاندووه.
لە ماوەکانی ڕابردووش‌دا، لە کاتی چووونیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، لەسەر رێگای حەلەب - دێر حافیر، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب، (هەیفا عادل تاهر)، کچە کوردێکی تەمەن 25 ساڵان لەگەڵ کچە هاوڕێیەکی دیکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گشتی ڕفێندرا و دواتر بۆ ئازادکردنیان داوای 100 هەزار دۆلار لە کەسوکارەکەیان کرا.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        