پایتەخت

12 گەشتی عومرەمان بۆ خەڵک دابین کردووە

12 گەشتی عومرەمان بۆ خەڵک دابین کردووە
کورتە

زیاتر لە 60 کەس سوودمەندبوون لە دیاری گەشتی عومرە

پڕۆژە ئاینییە گەورەکەی شاهۆ نەجم کەرکووکی، کۆتایی بە خولەکە هاتوو و زیاتر لە 60 کەس سوودمەندبوون لە دیاری گەشتی عومرە و جۆراوجۆر.

 

شاهۆ نەجم کەرکووکی، کاندیدی ژمارە 2ـی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 3 مانگە پڕۆژەیەکی ئاینییان دەستپێکردووە کە پێکهاتووە لە 40 فەرموودەی پێغەمبەر (د.غ)، پڕۆژەکە 2 هەزار ئەندام بە هەموو چین و توێژەکانی کەرکووکەوە بەشدار بوون تیاییدا.

 

شاهۆ نەجم کەرکووکی دووپاتیکردەوە، ئەمڕۆ کۆتایی خولەکە ڕاگەیەندرا کە تیاییدا نمرەکانی بەشداربووان ئاشکرا کرا، بەم هۆیەوە دیارییان پێشکەشکردوون.

 

لە درێژەی قسەکانیدا شاهۆ نەجم کەرکووکی ڕاشیگەیاند، دیاری بەشداربووەکان پێکهاتبوون لە 12 گەشتی عومرە و 50 دیاری جۆراوجۆری دیکە، جەخت لەوەشدەکاتەوە، هەمیشە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

30 تشرینی یەکەم 2025 22:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025