شەقامی 60 مەتری هەولێر دادەخرێت
 
                
            
        سەرتاسەری شەقامی 60 مەتری بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆنی نێودەوڵەتییەوە سەرتاسەری شەقامی 60 مەتری بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، سبەی بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی تا 1:00ـی دوای نیوەڕۆ، شەقامی 60 مەتری ئاراستەی ناوەوە سەرتاسەری دادەخرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر، ئاراستەی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری کراەوە دەبێت، خاڵی دەستپێکی ماراسۆنەکە لەشەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێل دیڤان دەست پێدەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە تا کاتی کۆتایی هاتنی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        