واده‌ی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌م پاییزه ئاشكرا بوو
 
                                    تائێستا پاییزی كوردستان بارانێكی به‌هێزی به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه
تائێستا پاییزی كوردستان باران به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش موژدانه ده‌دات و واده‌ی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌م پاییزه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، شەپۆلێکی سەرتاسەری باران و هەورە بروسکە دەرکەوتووە، کە سەرچاوەکەی لە هەر دوو دەریای سوور و دەریای سپییەوەیە بۆ نێوان هەفتەی دووەمی مانگی یانزە، گۆڕانکاری لە بڕ و هێزەکەیدا ماوە لەگەڵ جێگیر بوون و نزیک بوونەوەی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رۆژی 27ی ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند، له‌دوای 6ی 11وه باران بارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازییش چاڵاكبوونی هه‌وره بروسكه ده‌ست پێده‌كات.
جێی باسه، ئه‌مڕۆش كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سبه‌ی هه‌ینیش کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، حاجی ئۆمەران به تۆماركردنی 19 پلەی سیلیزی بووه‌ته ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گەرمیانیش به تۆماركردنی 34 پلەی سیلیزی ده‌بێته گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه زۆرینه‌ی كه‌شناسانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، پاییزی ئه‌مساڵ كه‌م باران و وشك ده‌بێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        