پایتەخت

کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕۆژی دەنگدان دابین دەکرێت

کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕۆژی دەنگدان دابین دەکرێت
کورتە

بەهۆی ئەوەی ئامێرەکانی دەنگدان پێویستیان بە کارەبایە داوا کراوە کارەبایی 24 کاتژمێری لە ڕۆژی دەنگدان دابین بکرێت

لە بەڕێوەچوونی ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریی دابین بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوێکیان ئاڕاستەی دیوانی گشتی وەزارەتی کارەبا کردووە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ سەرجەم بنکەکانی دەنگدان.

بەگووتەی ئەردەلان دۆسکی، داواکارییەکەی کۆمسیۆن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ  ڕۆژی 9ـی 11 و 11ـی 11ییە، لە کاتژمێر 5ـی بەیانی تا 5 بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر پێویستیان دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند، هۆکاری داواکارییەکەی کۆمسیۆنی باڵا ئەوەیە کە ئامێرەکانی دەنگدان پێویستیان بە کارەبایە، وەکو وەزارەتی کارەبا جیا لەو شار و شارۆچکانەی پڕۆژەی ڕووناکیان پێگەیشتووە، لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

30 تشرینی یەکەم 2025 13:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025