دیسان غه‌ززه بۆردوومان كرایه‌وه
 
                
            
        دوای کوژرانی زیاتر لە 100 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە غەززە، ئیسرائیل ئەمڕۆ دووبارە دەستی بە بۆردوومان کردەوە
دوای شكانی ئاگربه‌ست سوپای ئیسرائیل دووباره هێرشی كرده‌وه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش هاووڵاتییه‌ك كوژرا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئیسرائیله‌وه باكووری كه‌رتی غه‌ززه به ئامانج گیراوه و به چڕی كارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌ماسی بۆردوومان كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رگری شارستانی فه‌ڵه‌ستین كوژرانی هاووڵاتییه‌كی سڤیلی له‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حه‌ماس و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا حه‌ماس ژماره‌یه‌ك تانكی ئیسرائیلی به ئامانج گرت و دواتریش سوپای ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی فراوانی ئه‌نجامدا و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌س كوژران.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        