ئه‌مڕۆ هه‌زار زه‌وی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
 
                
            
        لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران هەزار زەوی دیکە دابەش دەکرێت
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی تیروپشك هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 2ـی ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ هه‌زار پارچه زه‌وی دیه له شارۆچكه‌ی سێبیرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زانیاری سه‌ر به سێبیران بێت، ئه‌مڕۆ ده‌بێته خاوه‌ن زه‌وی.
جێی باسه، ئه‌مه قۆناغی سێیه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وییه له هه‌ولێر و له‌سه‌ر بریاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ببنه خاوه‌ن زه‌وی و تائێستاش هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بوونه له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        