پایتەخت

ماڵەکانی هەڵەبجە بۆ سەردانیکەران کراوەیە

ماڵەکانی هەڵەبجە بۆ سەردانیکەران کراوەیە
کورتە

سەرجەم هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەرگای ماڵەکانی خۆیان بۆ گەشتیار و سەردانیکەران کردووەتەوە

سبەی فێستیڤاڵی هەنار و پایزەی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و سەرجەم هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەرگای ماڵەکانی خۆیان بۆ گەشتیار و سەردانیکەران کردووەتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هەورامان جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزەی هەڵەبجە کۆتایی هاتووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جەنجاڵییەکی زۆر لە نێو هەڵەبجە دروست بووە بەهۆی ئەوەی گەشتیار و سەردانیکەرێکی زۆر هاتوونەتە شاری هەڵەبجە.

 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، هۆتێل، خانووی گەشتیاری، کابینەی گەشتیار و هەموو ئەو شوێنانەی شوێنی مانەوەیان هەیە پڕبوون، وەک هەمیشەش ماڵی هەڵەبجەییەکان بۆ گەشتیار و سەردانیکەرەکان کراوەیە.

 

بەگووتەی هەورامان جەلال، پێشبینی دەکرێت 500 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر لە وڵاتانەوە سەردانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزەی هەڵەبجە بکەن.

29 تشرینی یەکەم 2025 18:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025