له به‌سره كاندیدێك له تیرۆركردن ڕزگاری بوو
 
                
            
        هێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر کاندیدانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوامە و ئەمجارە کاندیدێک لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
هه‌وڵی تیرۆركردنی یه‌كێك له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق له پارێزگای به‌سره شكستی هێنا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مجه‌د تاڵیب مه‌یسه‌ری، كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی نووری مالیكی ڕووبه‌رووی هه‌وڵی تیرۆركردن بووه‌ته‌وه و به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كڕاون ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێكردووه، به‌ڵام تووشی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و له تیرۆركردن ڕزگاری بووه.
له‌وباره‌یه‌وه كاندیده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی ڕایگه‌یاند، له نه‌مامگه‌كانی ئوم قه‌سر نزیك بووم و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆم بووم، له پڕ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كڕاون (CROWN)، به چه‌ند چه‌كدارێك نزیكم بوونه‌وه، ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێكردم و هه‌ڵهاتن، خۆم سه‌لامه‌تم به‌ڵام جام و چه‌ند شوێنێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌م به فیشه‌ك پێككراوه.
جێی باسه، نزیكه‌ی 15 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رییش سەفا مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری به بۆمبی لكێندراو له به‌غدا كۆتایی به ژیانی هێندرا.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        