ڕووسیا: عێراق دۆستمانه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێ ده‌به‌خشین
 
                
            
        ڕووسیا دۆستایەتی خۆی لە عێراق دەربڕی و ئامادەیە سیستەمی بەرگری پێ ببەخشێت
به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕووسیا پشتیوانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له عێراق ده‌كات و به‌نیازه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێ ببه‌خشێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا باس له دۆستایه‌تی ڕووسیا و عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق و ڕووسیا په‌یوه‌ندی زۆر باش و گرینگ له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت له پرسی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و لایه‌نی سه‌ربازی، ڕووسیا هه‌موو كات ئاماده‌بووه پشتیوانی سه‌ربازی عێراق بكات و هه‌ر كاتێكیش بیه‌وێت بێ مه‌رج سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێ ده‌به‌خشین.
باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، عێراق دۆستمانه و به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه هه‌ر شتێكی بوێت ئێمه بێ مه‌رج پێی ده‌ده‌ین و له‌وانه‌ش سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        