پایتەخت

نزیکەی 5 هەزار سەربازی عێراقی بۆ ڕووسیا دەجەنگن 

نزیکەی 5 هەزار سەربازی عێراقی بۆ ڕووسیا دەجەنگن 
کورتە

چوونی گەنجانی عێراقی بۆ ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا ڕوو لە زیاد بوون دەکات تا ئێستا نزیکەی 5 هەزار گەنج دەژی ئۆکراینا دەجەنگن.

سەرچاوە ئەمنی و سەربازییەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی 5 هەزار سەربازی عێراقی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی ئۆکراینادا بوونیان هەیە و بۆ ڕووسیا دەجەنگن. 

شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی نەهاتووە و ڕۆژانە دەیان کەس لە هەردوو بەرەکە دەکوژرێن، لەنێوان سەربازەکانیشدا، سەربازانی وڵاتانی دیکە بوونیان هەیە و بەپێی دواین زانیارییە ئەمنی و سەربازییەکان لەناو سوپای ڕووسیادا نزیکەی 5 هەزار سەربازی عێراقی بوونیان هەیە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە ژمارەی ئەو سەربازە عێراقییانەی لە ڕووسیان و دژی ئۆکراینا دەجەنگن، 4 هەزار و 500 کەسی تێپەڕاندووە و بە نزیکەی 5 هەزار کەس دەخەمڵێندرێن.

بوونی سەربازانی عێراقی لەناو سوپای ڕووسیا بە یەکێک لە نامۆترین پێشهاتەکان بۆ عێراق هاتە ئەژمار، دوای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە لە دۆسیەکە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دانی بەوەدا نا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی عێراق لەناو سوپای ڕووسیادان و دژی ئۆکراینا دەجەنگن.

29 تشرینی یەکەم 2025 15:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025