ئێران تونێل و ژێرزه‌مینی نوێ بۆ چالاكی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات
 
                
            
        ناوه‌ندێكی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئێران دووباره سه‌رقاڵی خۆبنیادنانه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه
ناوه‌ندێكی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئێران دووباره سه‌رقاڵی خۆبنیادنانه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، تونێل و ژێرزه‌مینی نوێ بۆ چالاكی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات.
CSIS ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له واشنتن و دوێنێ ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، له‌ڕێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئێران خه‌ریكی دروستكردنی ده‌یان تونێل و ژێرزه‌مینی نوێیه و دووباره چاركی نوێی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێشهاتێكی نوێ و مه‌ترسیداره.
له ڕاپۆرتی ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كه هاتووه، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له باشووری دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز و به‌دیاریكراوی له شاخی کولەنگ گاز سه‌رقاڵی خۆبنیادنانه‌وه و چالاكییه و ده‌یه‌وێت ناوه‌ندی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ شوێنێكی پته‌و بگوازێته‌وه و به‌مه‌ش ئامانجییه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مریكا نه‌توانن له داهاتوو گورزی كوشنده‌یان لێ بوه‌شێنن.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، ئێران سه‌رقاڵی گۆڕینی پلانه‌كانییه‌تی و ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێكی قووڵ و ستراتیژی دوور له چاوی چاودێران دروست بكات و به بێده‌نگی گه‌شه به ئه‌تۆم بدات.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        