پایتەخت

ژینگەی هەولێر بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکی بە 100% پاکبووەتەوە

ژینگەی هەولێر بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکی بە 100% پاکبووەتەوە
کورتە

ژینگەی هەولێر جگە لە داخستنی پاڵاوگە نا یاساییەکان بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە بە ڕێژەی %100 پاکبووەتەوە

ژینگەی هەولێر جگە لە داخستنی پاڵاوگە نا یاساییەکان بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە بە ڕێژەی %100 پاکبووەتەوە و مەترسی لەسەر شارەکە نەماوەتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەپێی دواین توێژینەوەی زانستی، کە لەلایەن لیژنەی کوالێتی هەوا لە شاری هەولێر کە پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە بە هۆی پڕۆژەی ڕووناکی بە ڕێژەی 100% ژینگەی شاری هەولێر پاکبووەتەوە.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پارێزگای هەولێر، جگە لە داخستنی 84 پاڵاوگە نا یاسایی بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکی کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر پاک ڕاگرتنی ژینگەی هەولێر کە 3776 مۆلیدە کوژاوەتەوە، کە ڕۆژانە 35 تا 40 هەزار بەرمیل گازیان دەسووتاند.

 

پارێزگای هەولێر ڕوونیکردەوە، تێکدانی سەدانی شوێن کە بە ئاوی پیس سەوزیان ئاودەدا و پابەندکردنی کارگەکان بەدانانی فلتەر و دەستبەسەر داگرتنی ئەو ئۆتومبێلانەشی کە ببونە پیسبوونی ژینگە، و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی هەموو ئەوانە بەیەکەوە هۆکار بوونە بۆ پاکبوونەوەی ژینگەی هەولێر.

 

جێگەی باسە پارێزگای هەولێر، دڵنیایی دەدات لەداهاتوودا بەهۆی دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی هەولێر پاکتر دەبێتەوە، هاوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر بەردەوام دەبێت و هەموو ڕێکارێکیش بەرامبەر ئەوانە دەگیرنە بەر کە ژینگە پیس دەکەن.

28 تشرینی یەکەم 2025 21:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025