له گه‌رمیان 4 بكوژی ئاسك و كه‌روێشك ده‌ستگیركران
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان 4 ڕاوچی به تۆمه‌تی كوشتنی ئاسك و كه‌روێشك و ڕاوكردنی ژماره‌یه‌ك ئاسكی دیكه ده‌ستگیركران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەر قەڵا هەستان بە دەست گیرکردنی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پاترۆڵ کە 4 تۆمەتباربوون هەستابوون بە کوشتنی ئاسكێك و كه‌روێشكێك.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چەک و تەقەمەنی دا گیراوه و دواتر ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەرقەڵا کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، لە ئێستادا هەموو تۆمەتبارەکان ڕاگیراون بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گۆشتی ئاسك و كه‌روێشك له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت و ته‌واوی داهاته‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.