گەنجێكی عێراقی لە ڕیزەکانی سووپای ڕووسیا لەلایەن ئۆکرایناوە دەست بەسەرکرا
 
                
            
        گەنجێکی عێراقی بەزۆر براوەتەوە نێو ڕیزەکانی سووپای ڕووسیا و دواتر لەلایەن ئۆکرایناوە بە دیل گیراوە
ڕووسیا بەزۆر ڕێکەوتنێکی بە گەنجێک کردووە تا لە دژی ئۆکراینا بجەنگێت.
میدیاکانی ئۆکراینا بڵاویانکردەوە، لە نزیک شاری ڤۆڵچانسکی ئۆکراینا گەنجێک دەستگیرکرا بە ناوی (کەمال نەبیل خالەف)، لە ساڵی 1999 لە کەرکووک لەدایکبووە.
ئەم گەنجە لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیارییەوە هاتووەتەوە ڕووسیا و لە ڕێستورانتێک کاری کردووە، بەڵام دواتر پۆلیس دەستگیریان کرد چونکە ڤیزای کاری نەبووە.
ئۆکراینا ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەم گەنجەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، ڕووسیا هەڕەشەی سزای 20 ساڵ زیندانی لێ کردووە، بەڵام لە بری ئەوە بەزۆر ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ سووپای ڕووسیا پێ واژۆ کردووە تا لە دژی ئۆکراینا شەڕ بکات.
هاوکات بڵاوکردنەوەی دیمەنی ئەم گەنجە لەلایەن ئۆکرایناوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و چالاکوانانی عێراقی داوا دەکەن بە زوویی بانگهێشتی باڵیۆزی رووسیا بکرێت و لێپرسینەوەی لەوبارەیەوە لێ بکرێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        