له ته‌واوی جیهاندا عێراق خاوه‌ن زۆرترین ژنی جگه‌ره‌كێشه
 
                
            
        ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خانمی جگه‌ره‌كێشن ئاشکرا کرا
له نوێترین راپۆرتی جیهانی ناوی عێراق كه‌وتووه‌ته ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خانمی جگه‌ره‌كێشن و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری جیاواز باسكراوه.
له نوێترین ڕاپۆرتی پێداچوونه‌وه به دانیشتووانی جیهان (World Population Review) هاتووه، عێراق خاوه‌ن زۆرترین خانمی جگه‌ره‌كێشه و ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی گرتووه، له وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی ئوردن یه‌كه‌مه و لوبنان دووه‌مه و عێراقیش له ڕیزبه‌ندییه‌كه سێهه‌مینه ئه‌مه‌ش وه‌ك خاوه‌ن زۆرترین خانمی جگه‌ره‌كێش.
ڕاپۆرته‌كه به ئاماری ورد باسی خانمانی جگه‌ره‌كێشی له عێراق كردووه و نووسیویه‌تی، %14ی ژنانی عێراق جگه‌ره‌كێشن، هه‌رچی پیاوانیشه ڕێژه‌كه‌یان دوو هێنده‌ی خانمانه و 36.9%ی پیاوان له عێراق جگه‌ره ده‌كێشن.
شاره‌زایانی كۆمه‌ڵناسی كێشانی جگه‌ره له‌لایه‌ن خانمانی عێراقه‌وه بۆ چه‌ندین هۆكاری جیاواز ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه نه‌بوونی هۆشیاری ته‌ندروستی، كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، خراپی دۆخی دارایی و په‌روه‌ده‌ی هه‌ڵه.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        