پایتەخت

پارەی گەنمی جووتیارانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت

پارەی گەنمی جووتیارانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت
کورتە

سایلۆی هەڵەبجە ئاگاداری جووتیارانی سنووری پاریزگاکە بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان دەکاتەوە

 

سایلۆی هەڵەبجە ئاگاداری جووتیارانی سنووری پاریزگاکە بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت، سبەی سەردانی سایلۆ بکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە سایلۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەنەوە کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە بنکەی وەرگرتنی گەنمی هەڵەبجە کردووە، سبەی کاتژمێر 11ـی پێش نیوەرۆ لە ژمارە زنجیرەی 341 بۆ 400 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

 

سایلۆی هەڵەبجە روونیکردەوە، کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێ بێت، ئەو جووتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەر و 50 پەنجا تەن سەردانیان نەکەن.

 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی سایلۆی هەڵەبجە هاتووە، هۆکاری سەردانی نەکردنەکە بەهۆی ئەوەیە بڕیاری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا تەنیا پارەی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان 50 تەن و بەرەوە خوارە.

27 تشرینی یەکەم 2025 21:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025