سبەی تیروپشک بۆ هەزارەها پارچە زەوی دەکرێت
 
                
            
        سبەی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت
سبەی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، بەشێوەی تیروپشک زەوییەکان دابەش دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبه‌ی تیروپشک بۆ7هه‌زار و 500 پارچه زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر دەکرێت، تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاری‌یان ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕاشیگەیاند، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بە گشتی 14 هەزار پارچە زەوییە، سبەی تیروپشک بۆ زیاتر لە 7 هەزار پارچە زەوییەکە دەکرێت و بەشەکەی دیکە بۆ ئەو کەسانەیە کە قەرەبوو دەکرێنەوە.
كارزان هادی لەبارەی شوێنی زەوییەکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، زه‌وییه‌كان له شوێنی زۆرباش ئاماده كراون له رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- دهۆک، به تایبه‌ت له به‌رحوشتر، جێژنیكان و گرده‌چاڵ.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        