پایتەخت

گەورە پڕۆژەی ڕیسایکڵینی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

گەورە پڕۆژەی ڕیسایکڵینی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت
کورتە

گەورە پڕۆژەیەکی ڕیسایکڵینی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت کە توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی بەفیڕۆچووی هەیە

جێبەجێکردن و دروستکردنی پڕۆژە ناوازەکان لە هەولێر بەردەوامە و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، پڕۆژەی گەورەی ڕیسایکڵینی ئاو دروستدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەم نزیکانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەی ڕیسایکلینی ئاو دادەنرێت.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پڕۆژەیە توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆی لە ڕۆژێکدا هەیە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، کە دوای ڕیسایکلینی ئاوەکە، بۆ چەندین مەبەستی گرنگ بەکاردەهێنرێتەوە، لەوانە ئاودانی پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی، ئاودانی پاركەکان، بەکارهێنان لە کارگەکان و ئاودانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

هەروەها ئەم پرۆژەیە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی ئاوی قورسی هەولێر دابین دەکات و سوودێکی گەورەی ژینگەیی و ئابووریی بۆ شارەکە دەبێت.

27 تشرینی یەکەم 2025 15:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025