پایتەخت

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق بە بێدەنگی ڕووی لە بەرزبوونەوەیە

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق بە بێدەنگی ڕووی لە بەرزبوونەوەیە
کورتە

سەرۆکی ناوەندی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن لە وڵاتەکە دەدات

هۆکارەکانی خۆکوشتن لە عێراق تەنیا لایەنە دەروونییەکان نین، بەڵکو کۆمەڵێک گرفتی دیکەش دەستیان داوەتە دەستی یەکترەوە و هەڕەشە لە ژیانی هاووڵاتییان دەکەن.

'بەهۆی شەڕ و بێکاری و فشارەکانی ژیانەوە خەڵک و دانیشتووانەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرفتەکانیان زیاتر دەبێت، دیاردەی خۆکوشتن لە عێراقدا بە بێدەنگی بەرز دەبێتەوە، دەبێتە ئاوێنەیەکی قەیرانێکی قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتی کە بەتایبەتی هەڕەشە لە گەنجان دەکات'؛ ئەمە قسەی عەلی عەبادی، سەرۆکی ناوەندی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤە، کە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە.

عەلی عەبادی هەر لە درێژەی قسەکانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە، لە کاتێکدا دەزگا فەرمییەکان بێدەنگن یان ژمارەکان کەم دەکەنەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕاستییەکی ڕوونتر لەوەی کە ڕاگەیەندراوە ئاشکرا دەکەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ناسکی پێکهاتەی دەروونی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیە.

عەلی عەبادی، سەرۆکی ناوەندی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی ئامارەکانی خۆکوشتنەوە باسی لەوە کردووە، ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق زۆر بەرزە، سەرەڕای هەوڵەکانی دەزگا فەرمییەکان بۆ شاردنەوەی ناو و ژمارە، چاودێریکردنی ڕۆژانەی ئەم پرسە لەلایەن چالاکوانانەوە لە سەرانسەری پارێزگاکان بە بەسرەشەوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ژمارەکان ترسناکن و دیاردەکە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت.

هاوکات عەبادی ڕوونیشیکردەوە، چەند هۆکارێک لەپشت ئەو ڕێژەیە زۆرەی خۆکوشتنەوە هەیە، دیارترینیان ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین 'گەمارۆدانی دەروونی' گەنجان، کە ئەمەش چالاکی و بەشداریکردنیان لە ڕووداوەکاندا سنووردار دەکات، ئەم سنووردارکردنە وایکردووە هەندێک لە پارێزگاکان سەرەڕای مۆڵەتی یاسایی گروپە هونەرییەکان قەدەغە بکەن. ئەمەش هەستی خەمۆکی و گۆشەگیری دروست دەکات.

27 تشرینی یەکەم 2025 10:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025