پایتەخت

دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستی پێکرد

دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستی پێکرد
کورتە

نزیكه‌ی 550 هه‌زار مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی 8 بەشێوەیەکی دیجیتاڵی وەردەگرن

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەکرێت و 14 شوێن مووچە وەردەگرن.

دوای ئەوەی دوێنێ یەک شەممە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناری وەک تەموویلی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:

خانەنشینی شارستانی
زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
پەروەردە
دارای و ئابووری
دیوانی چاودێری دارایی
مافی مرۆڤ
دەستی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

هه‌روه‌ها تیمی "هه‌ژماری من" له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، نزیكه‌ی 550 هه‌زار مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی 8 بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

27 تشرینی یەکەم 2025 09:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025