سبەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت
 
                
            
        سبەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەشدەکرێت.
سبەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی هەشت (ئاب) بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی هەژماری منەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
تیمی هەژماری من ئاماژەی بەوەشکردووە، 465 هەزار و 600 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە، مووچەی مانگی هەشت (ئاب) وەردەگرن، هەروەها بۆ مانگی داهاتوو ژمارەکە بۆ 501 هەزار و 500 مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تیمی پرۆژەکە، تا ئێستا زیاتر لە 950 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، هەروەها زیاتر لە 610 هەزار کارتی بانکیش بەسەر مووچەخۆرانی تۆمار لە پرۆژەکە دابەش کراوە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        